كه‌ركووك.. شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی شاری كه‌ركووك، به كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24ی ڕایگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/10/2016 له شاره‌دێی له‌یلانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش ده‌بینرێت، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه، دواتر هێزه‌ك له پۆلیس، ئاسایش، دژه تیرۆر و پێشمه‌رگه پێكهێنرا، دوای گه‌ڕان و پشكنینێكی زۆر، دواتر كوژران، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌داین كه خه‌ڵكی دیكه‌شیان مابێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركووك، ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو: "ئه‌وان هیچ ده‌رفه‌تێكی ده‌رچوونیان بۆ نه‌ماوه، دیاربوو ویستوویانه به‌و ڕێگایه‌ی هاتوون، هه‌ر به‌و ڕێگایه‌وه ده‌رچن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه خۆشحاڵییه، خه‌ڵكی گونده‌كان به‌گشتی كه‌س هاوكارییان ناكات، بۆیه ئه‌وانیش چاوساغیان نه‌بووه".
گوتیشی: "له‌و بڕوایه‌داین خه‌ڵكیان مابێ، چونكه ئه‌وان تا ئێستا زیاتر له 100 هاتبوون، به پێی زانیارییه‌كان 96 كه‌سیان لێ كوژراوه، له‌وانه‌ی خه‌ڵكیان مابێت، به‌ڵام هێزه‌كانمان له حاله‌تی ئاماده‌باشین، باشترین كاریش ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌یه‌كی توكمه‌مان هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان، چونكه ئێمه هه‌موو یه‌ك دوژمنمان هه‌یه و یه‌ك ئامانجمان هه‌یه كه‌ركووك بپارێزێن".
باسنيوز
