پێداویستی بۆ 1400 ئاواره‌ی نوێ دابین ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30/10/2016 له درێژه‌ی هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن و ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چه‌ند كه‌مپێكی نوێ‌دا پێشوازیی له ئاواره‌كان كرد.
هاوكات له كه‌مپی خازری سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ڕۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر 250 خێزان و 1400 ئاواره‌ی تازه دابه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، كۆمه‌كی خۆراكی به‌سه‌ر 250 خێزانی دیكه‌ی تازه ئاواره دابه‌شكرد.
تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه تازه دروستكراون بۆ پێشوازیكردنی ئاواره‌كانی پارێزگای مووسڵ، له ئاماده‌باشی ته‌واودان و ڕۆژانه پێشوازی له ئاواره‌ی نوێ ده‌كه‌ن و پێداویستی سه‌ره‌تاییان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
باسنيوز
