شاندێکی باڵای یەکێتی دەگاتە ئێران

 شاندێکی باڵای یەکێتی دەگاتە ئێران
شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و کوڕێکی سکرتێری گشتیش ئەندامێکی شاندەکەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی چاودێر، شاندە باڵاکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتی عومەر فەتاح، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، سەعدی ئەحمەد پیرە، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكان‌، خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامی سەركردایەتی ‌و بەرێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) ‌و باڤێڵ تاڵەبانی، کوری جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی و لێپرسراوی كاروباری دژە تیرۆر و یاسین سابیر، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی ئێرانە.

شاندەکەی یەکێتی، کە بڕیارە چوار رۆژ لە تاران بمێنێتەوە، لەگەڵ بەرسپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێی دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و چۆنێتیی سەرکەوتن بەسەر ئەو رێکخراوە، دەکەن.

هەروەک ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووەتەوە، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی گفتوگۆی ئەو شاندەی یەکێتی و بەپرسانی ئێران، کێشە سیاسییەکانی نێوان حزبەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، وێڕای باسکردنی قەیرانی دارایی لە کوردستانی باشوور.




باسنيوز
Top