گۆڕان هەڕەشەی بێدەنگ کردن لە مەلا بەختیار دەکات و بە سیاسییەکی موراهیق“ وەسفی دەکات
لە میدیا فەرمییەکانی گۆڕانەوە و بەهۆی کاردانەوەی گۆڕان لە بەرامبەر قسەکانی مەلا بەختیار کە لە دیداری میری لە شاری هەولێر کردبووی، سەبارەت بە بەکارهێنانی وشەی ”قاز“، گۆڕان ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو وشەیە لە سەرەتادا جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەکاری هێناوە کە بە پەرلەمانتارانی گوتووە: ”ئێوە قاز نین ئێمە هەرچیمان گوت، بە دواماندا بیڵێنەوە“.
گۆڕان لە وەڵامەکەی ئەم جارەدا، دۆسیەی ناکۆکییەکانی ساڵانی هەشتاکانی هێناوەتەوە بەرباس و ئاماژەی بەوە داوە: “وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نافرسه‌تی كاره‌ساته‌كانی گوندی كانی سووری ده‌شتی كۆیه و كانی ژه‌نانی هه‌ورامان و بزه‌ینانی شارباژێڕ و شێخ باخی دۆڵی جافایه‌تی دووباره بكه‌یته‌وه “.
هاوکات لە ڕستەیەکی ڕووشێنەردا گۆڕان دەڵێت: “ئۆخژنت به په‌كخستنی په‌رله‌مان دێ و خۆت به‌سه‌ر میكرۆفۆنه‌وه بائه‌ده‌ی، دروست وه‌ك سیاسییه‌كی موراهیق كه ته‌عریفی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی حزبه‌كه‌ی خۆته بۆ تۆ”.
لە کۆتاییدا گۆڕان هەڕەشە لە مەلا بەختیار دەکات و دووپاتی دەکاتەوە: “ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجار و یه‌ك ده‌قیقه‌ی دیکە له‌ژێر نسێی یه‌كێتی، قوڕ باقه ئاسا له گۆمی لیخنی ناخی خۆته‌وه مل ده‌ر بهێنی و به‌قیڕه‌ی ناوه‌خت ئارامی سلێمانیمان لێ تێك بده‌ی، وه‌ك خۆت بێده‌نگ ده‌كرێی”.
باسنيوز
