"ئاگری پێشمەرگە داعشی لەت کردووە..وەها گەمارۆدراون توانای دەرچوونیان نییە"
حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی هێزی پارتی ئازادی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە 20ـی ئەم مانگەوە لە باكووری رۆژهەڵاتی مووسڵەوە دەستی پێكرد، كە هێزەكانی پارتی ئازای كوردستانیش بەشداری ئەم ئۆپەراسیۆنە بوون، تائێستا زۆر سەركەوتوو بووە و بەشێكی زۆری ئامانجەكانی پێكاوە كە بەرەی پێشمەرگە لەلایەن (سەرۆك بارزانی)ـیەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
دەیشڵێ: "داعشان بروایان نەبوو وایان بەسەردا بێت، ئاخر ئێستا هێزەكانیان لەت كراوە و پشتیان لێ گیراوە، ئێستا لە چیای زەرتكەوە تا ناوەران راستەوخۆ شەقامە سەرەكییەكەی لەژێردەستی ئێمە دایەو بەرەی داعش لەت بووە. لەتی باكوریان لە گەمارۆ دایەو هەروا دێ گەمارۆكەیان لێ تەنك تر دەكەینەوە."
یەزدانپەنا رونیشی كردەوە: "ئێستا (ناوەران ، فازلیە، عومەر قاپچی، كیز خراب) لەژێردەستی داعش رزگار كراوە، تەنا سەنتەری شارۆچكەی باشیك ماوە ئازاد بكرێت. ئێستا هێزی پێشمەرگە بەرانبەر (سماقیە، تەراویش) سەنگەریان لێ داوە. لەقۆڵی سماقیەوە تیرۆریستان زۆریان هەوڵدا گەمارۆكەی سەریان بشكێنن، بەڵام هێرشەكەیان تێكشكێندراو بەرپەرچ درانەوە زۆر بەتووندی."
جەختیشی كردەوە: "داعش بەوپەڕی توانای كە هەیەتی بەرگری دەكات و شەر دەكات و بە ئاسانی شوێنەكانیان بە دەستەوە نادەن، بەڵام ئاگری چەك و هەڵمەتی هێزەكانی پێشمەرگە ئەوەندە بەهێزەو لە سەروی ئەوانەوەیە هەروا بەرەو شكانیان دەبات.
بەگوێرەی زانیاریە سەربازی و نهێنیەكانمان كە لە ناو شاری مووسڵەوە دەستمان كەوتوون بەهۆی شكستەكانی داعشەوە بەرپرسە بیانییەكانیان لە مووسڵەوە بەرەو سووریا رادەكەن."
لە 17ـی ئەم مانگەوە، ئۆپەراسیۆنەكانی ڕگاركردنی مووسڵ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستی پێكردووە، تائێستا بەشێكی زۆر لە ناوچە ستراتیژییەكان ئازادكراوە.
Kdp-
