وهزارهتی دارایی خشتهیهكی نوێی موچهی بڵاوكردهوه
وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە کە چەند وەزارەت و دەستەیەک لەخۆ دەگرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ موچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
١- مووچەى خانەنشینانى مەدەنى
٢- وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن
٣- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان
٤- وەزارەتى کارەبا
بەپێی خشتە نوێیەکەی وەزارەتی دارایی، ڕۆژى دووشەممە موچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
١- مووچەى (کەم ئەندامان)ى سەر بە وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى
٢- وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى
٣- وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى
٤- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
٥- وەزارەتى کشتوکال و سەرچاوەکانى ئاو
٦- وەزارەتى شارەوانى گەشت و گوزار
٧- وەزارەتى داد
٨- ئەنجومەنى دادوەرى
٩- سەرۆکایەتى پەرلەمان
١٠- سەرۆکایەتى هەرێم
١١- سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران
Payamner-
