بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شاعیر ناوداری كورد(مام هێدی) په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌نێرێت.
له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست(باس‌نیوز) كه‌وتووه هاتووه"هێدی نموونەی وەفا و دلسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو. هیچ سنورێكی بۆ كوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی نەدەناسی. هەر بۆیەش هەمیشە لە لایەن نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرانەوە بە چاوی رێز و تەقدیرەوە چاوی لێدەكرا و یەكێكیش بوو لەو كەسایەتییانەی لای جەنابی بارزانی نەمر هەردەم جێی رێز و حورمەت بوو".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه:-
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ بنەماڵەی شاعیری گەورەی گەلەكەمان، خوالێخۆشبوو خالدی حسامی (مام هێدی)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری گەورەو ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا خالدی حسامی (مام هێدی)مان پێگەیشت. مام هێدی، شاعیرێكی گەورە و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕێكی بەباوەڕ و بە هەڵوێست بوو. ژیانی خۆی لە پێناوی دۆزی رەوای گەلەكەی و سەركەوتنی خەباتی كوردایەتیدا بەسەر برد و لەو پێناوەشدا ئاوارەیی و ماندووییەكی زۆری چێشت.
هێدی نموونەی وەفا و دلسۆزی و نیشتمانپەروەری بوو. هیچ سنورێكی بۆ كوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی نەدەناسی. هەر بۆیەش هەمیشە لە لایەن نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرانەوە بە چاوی رێز و تەقدیرەوە چاوی لێدەكرا و یەكێكیش بوو لەو كەسایەتییانەی لای جەنابی بارزانی نەمر هەردەم جێی رێز و حورمەت بوو.
لە دەستدانی مام هێدی خەسارەتێكی مەزن بوو بۆ گەلەكەمان و ئەدەب و فەرهەنگی كوردەواری . لە پرسەی مام هێدی دا سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و كەسو كاری رەحمەتی و تەواوی ئەدیب و نوسەر و شاعیرانی كوردستان دەكەم و خۆمان بە خاوەن پرسە و بەشداری خەمتان دەزانین.
سڵاو له گیانی پاكی مام هێدی و له خودای مه‌زن داواكارین جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مەسعود بارزانی
29-10-2016
