عەمید سەرحەد قادر: گومان دهكرێت ژمارەیەك چهكداری داعش لەنێو كهركوك خۆیان حەشاردابێت
لەو چەكدارانەى داعش كە هەفتەى ڕابردوو دزەیانكردبووە نێو شارى كەركوك تا ئێستا زیاتر لە 100 كەسیان لێكوژراوە و خۆیان تەقاندوەتەوە ، گومانیش دەكرێت ژمارەیەكیان لەنێو ئەو شارەدا مابێتنەوە و خۆیان حەشاردابێت.
عەمید سمكۆ مەحمود وتەبێژى ئاسایشى كەركوكى یەكێتى، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو چەكدارانەى داعش كە دزەیانكردە نێو كەركوك تائێستا سەروى 90 كەسیان لێكوژراوە.
عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەكانى كەركوك گوتی، تائێستا 96 چەكدارى داعش كوژراون و ههشت چەكداریشیان خۆیان تەقاندوەتەوە، گومانیش دەكرێت ژمارەیەكیان مابێتنەوە و خۆیان حەشاردا بێت، تائێستاش نازانرێ ئەوانەى ماونەتەوە لەنێو كەركوكدان یان بەو رێگەیەى پێشتر لێوەى هاتوون گەراونەتەوە بۆ حەویجە.
عهمید سهرحهد ئاماژەى بەوەشكرد، ئەمرۆ شەممە ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سنورى ناوچەى دبسى رۆژ ئاواى كەركوك دەستپێكردووە، بۆ دەستگیركردنى ئەو تۆمەتبارانەى هاوكارى چەكدارەكانى داعشیان كردووە.
رۆژى 21 ى ئەم مانگە زیاتر لە 120 چەكدارى داعش كە لەسنورى حەویجەوە نێردرابوون ، دزەیانكردە نێو شارى كەركوك و دواى 3 رۆژ پێكدادان لەگەڵ هێزەكانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان ئینجا رەوشى شارەكە كۆنترۆڵكرا.
Payamner-
