شانۆگەری سندان لە هەولێر نمایش دەکرێت

شانۆگەری سندان لە هەولێر نمایش دەکرێت

کارۆخ ئیبراهیم، شانۆکاری گەنج ئەمجارە بەنیازە شانۆگەرییەک بەناوی سندان لە شاری هەولێر بۆ ماوەی 10 رۆژ نمایش بکات، کە کۆمەڵێک شانۆکاری بە ئەزموون رۆڵی تێیدا دەبینن و رووداویش سپۆنسەری میدیایی شانۆگەرییەکەیە.

کارۆخ ئیبراهیم حەکیم دەیەوێت لە رێگەی کارێکی شانۆییدا ئەو ئازارو مەینەتییانەی گەلی کورد بە دەست نەبوونی سیستەم و یاساوە چێشتوویەتی بیانخاتەوە ڕوو.

لەم نمایشەدا گەنجێکی پینەدۆز دەبێتە سیمبوڵ، بۆیە کارۆخ دەیەوێت بە زمانی پینەدۆزێک بە دەسەڵاتداران بڵێت وڵات بێ سیستەم وێرانەیە ، دەکرێت پینەدۆزێك سیستەمی حکومڕانی گونجاو بۆ کۆمەڵگا دابرێژێتەوە.

بڕیارە ئەم شانۆگەرییە لە رۆژی 1-11-2016 لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێر بۆماوەی 10 رۆژ نمایش دەکرێت.
rudaw -
Top