وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ شەممە 29\10\2016، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیاندراوێکدا ، خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی بڵاو کردەوە کە لەم هەفتەیەدا مووچە وەردەگرن، ئەمەش خشتەکەیە:
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣٠/١٠/٢٠١٦، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
١- مووچەی خانەنشینانی مەدەنی
٢- وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
٣- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
٤- وەزارەتی کارەبا
ھەروەھا ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٣١/١٠/٢٠١٦، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
١-مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
٢-وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
٣-وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
٤-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٥-وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
٦-وەزارەتی شارەوانی گەشت و گوزار
٧-وەزارەتی داد
٨-ئەنجومەنی دادوەری
٩- سەرۆکایەتی پەرلەمان
١٠- سەرۆکایەتی ھەرێم
١١-سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
باسنیوز
