شنگال.. پێشمەرگە بۆ لێدانی هەر هێرشێكی داعش ئامادەیە
عەمید هەكار موحسین، فەرماندەی لە لەشكری تایبەتی دوو لە محیوەری شنگال، ڕایگەیاند: "هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە سنووری شەنگال ئامادە باشی تەواوی كردووە و لەزۆربەی شوێنەكانی چەكی قورسی جێگیركردووە".
فەرماندەی لە لەشكری تایبەتی دوو لە محیوەری شنگال، ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ وەڵام دانەوەی ئەگەری هەر هێرشێكی داعش، پێشمەرگە لە شنگال كەوتوەتە ئامادەباشییەوە و لە زۆری شوێنیش كەمینی بەهێز لە دژی داعش دانراوە، ئاگادارین داعش دەیەوێت لە شنگال جوڵانەوەیەك لە دژی پێشمەرگە دروست بكات".
باسنیوز
