شنگال.. پێشمەرگە بۆ لێدانی هەر هێرشێكی داعش ئامادەیە

 شنگال.. پێشمەرگە بۆ لێدانی هەر هێرشێكی داعش ئامادەیە
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات كە پێشمەرگەی لە شنگال كەوتوەتە ئامادەباشییەوە و لە زۆر شوێن چەكی قورسی جێگیر كردووە.

عەمید هەكار موحسین، فەرماندەی لە لەشكری تایبەتی دوو لە محیوەری شنگال، ڕایگەیاند: "هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە سنووری شەنگال ئامادە باشی تەواوی كردووە و لەزۆربەی شوێنەكانی چەكی قورسی جێگیركردووە".
فەرماندەی لە لەشكری تایبەتی دوو لە محیوەری شنگال، ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ وەڵام دانەوەی ئەگەری هەر هێرشێكی داعش، پێشمەرگە لە شنگال كەوتوەتە ئامادەباشییەوە و لە زۆری شوێنیش كەمینی بەهێز لە دژی داعش دانراوە، ئاگادارین داعش دەیەوێت لە شنگال جوڵانەوەیەك لە دژی پێشمەرگە دروست بكات".












باسنیوز
Top