پەرلەمانتارێک: بایکۆتی مووچەخۆران زیان لە پێگەی ئابووریی حکوومەت دەدات

 پەرلەمانتارێک: بایکۆتی مووچەخۆران زیان لە پێگەی ئابووریی حکوومەت دەدات
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، کە بایکۆتی مووچەخۆران، زیان لە پێگەی ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.

شێرکۆ جەودەت، پەرلەمانتاری کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کە فراکسیۆنەکەیان داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە چاو بە سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەراندا بخشێنێتەوە.

شێرکۆ جەودەت پێیوایە راگرتنی پرۆسەی خوێندن و بایکۆت مافی رەوای هەموو مووچەخۆرێکە، بەڵام هۆشدارییش دەدات لەوەی بایکۆت ”زیان لە پێگەی ئابووری حکوومەت دەدات“.

ھاوکات سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی بە میدیاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی ڕاگەیاندووە، بەھۆی بایکۆتکردنکردنی فەرمانبەرانەوە، بەشێکی زۆر لەفەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کارەکانیان ڕاگیراوە، بە تایبەت فەرمانگەکانی داجی داهات و خانووبەرە.

بە گوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، سەدان بازرگان لە سلێمانییەوە دەچنە ھەولێر وەکالەت و کۆمپانیا دەکەنەوە و ڕسوماتەکانیان لەو شارە دەدەن.














باسنیوز
Top