كەسوكاری شەهیدانی سۆران خواردەمەنی بۆ پێشمەرگە ڕەوانە دەكەن
ئیسماعیل ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری دەزگای زاری كرمانجی بۆ راگەیاندن و ڕۆشنبیری، رایگەیاند "وەك خۆبەخشێك لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوكارانم دەستمان کرد بە كردنەوەی خواردەمەنی و چەند شیرنەمەنییەك، خۆشبەختانە دایكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و پێشمەرگە دەستیان کرد بە ئامادەكردنی چێشت و خواردەمەنیی جۆراو جۆر، هەروەها دەستخۆشی لە كۆمپانیای پاپی گرووپ دەكەین لە سۆران، كە بڕێكی زۆر لە كێك و شیرنەمەنیەكانیان بەخشی."
ئەو هاووڵاتییە خۆبەخشەی سۆران "گوتیشی، دوای كۆكردنەوەی ئەو خواردەمەنی و پێداویستییانە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 29-10-2016 بەڕێ كەوتووین بۆ لای پێشمەرگەكانی لیوای 7 لە سەنگەرەكانی بەرگریدا لە میحوەری باشیك، ئاماژەی بەوەش دا، چەندین جارە خۆراك و پێداویستی كۆ بكەینەوە و بیانگەیەنینە سەنگەرەكانی بەرگری و پێشمەرگە قارەمانەكان و بەردەوامیش دەبین، شانازی بەو ئەركەمان دەكەین، چونكە ئێمە لە سایەی پێشمەرگەوە سەروماڵمان پارێزراوە و ئەوان بەرگریمان لێ دەكەن."
باسنیوز
