کەرکووک.. ڕۆژانی پێنجشەممە بۆ قوتابخانە كوردییەكان دەكرێتە پشوو

 کەرکووک.. ڕۆژانی پێنجشەممە بۆ قوتابخانە كوردییەكان دەكرێتە پشوو
بەشی خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك بڕیاری دا ڕۆژانی پێنجشەممە بۆ قوتابخانە كوردییەكانی كەركووك و شار و شارۆچكەكانی بكاتە پشووی فەرمی.

بە گوتەی بەڕیوبەری بەشی کوردی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئەم بڕیارە "بەهۆی كەمیی مووچە و ڕەخساندنی دەرفەتێك بۆ مامۆستایان بۆ ئەوەی لەو ڕۆژە و ڕۆژانی هەینی و شەممەش كارێك بۆ خۆیان بدۆزنەوە بە مەبەستی پەیداكردنی بژێوی ژیانیان."

شێرزاد ڕەشید كاكە، بەڕێووەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك ڕایگەیاند: "بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بایكۆتكردنی مامۆستایان لە دەوام نەكردنیان لە بەرانبەر كەمبوونەوەی مووچەكانیان و پاشكەوتكردن لێی و نەگەیشتنی لە كاتی خۆیدا بڕیارمان دا تاكوو ئەم بارودۆخە چاك دەبێتەوە و قەیرانی دارایی نامێنێت، ڕۆژانی پێنجشەممە بۆ قوتابخانەكانی كەركووك و ئەو شار و شارۆچكانەی كە سەر بەو بەڕێوەبەرایەتیەن، بكەینە پشوویەكی فەرمی و ئارەزومەندانە و مامۆستایان و ئیدارەی قوتابخانە كوردییەكان لەو بارەیەوە سەرپشك دەكەین لە جێبەجێكردنی كە هەر قوتابخانە و مامۆستایەك دەیەوێت دەوامی خۆیان لەو ڕۆژەدا بكەن ئێمە فشار ناخەینە سەریان بۆ ئەوەی بیكەنە پشوو."

ئێستا لە پارێزگای كەركووك و شار و شارۆچكەكانی 600 قوتابخانەی كوردیی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لەگەڵ 40 باخچەی ساوایانیش هەیە كە زیاتر لە 100 هەزار قوتابی لەخۆ دەگرێت و هەمووشیان بە زمانی كوردی دەخوێنن، كە بەهۆی بڕیاردان لەسەر بە پشووكردنی ئەو ڕۆژ ئێستا چوار ڕۆژ دەوام دەكرێت.

مامۆستا شێرزاد ڕەشید، هۆكاری بڕیاردان لەسەر بە پشووكردنی ڕۆژانی پێنج شەممەی "بۆ قەیرانی دارایی و ڕوبعە موچەی گەڕاندەوە كە ئێستا باری دارایی مامۆستایانی قورس كردووە و ناتوانن هەموو ڕۆژێك دەوام بكەن كە ژمارەیەك لەو مامۆستایانە بۆ گەیشتن بە قوتابخانەكانیان كرێی هاتوچۆكردن دەدەن كە ئەگەر ڕوبعە مووچە وەربگرێت، یاخود مووچەكەی دوا بكەوێت، ڕەنگە نەتوانێت بەتەواوەتی ئەو كرێی هاتوچۆیە دابین بكات و ببێتە كێشە بۆی."

ئێستا 7750 مامۆستا و فەرمانبەری سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و باخچەی ساوایان لە كەركووك وشار و و شارۆچكەكانی دەوام دەكەن كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە دوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە تاكوو ئێستا دامەزراون و مووچەیان بۆ دابین دەكرێت كە بەهۆی ئەم قەیرانەوە مووچەكانیان كەم بووەتەوە و كەمتر لەو مامۆستایانە مووچە وەردەگرن كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دامەزراون و لە قوتابخانە عەرەبییەكانی كەركووك وانە دەڵێنەوە.

یوسف كەركووكی ئەندامی لقی كەركوكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە وەكوو یەكێتیی مامۆستایان بریاری لەو جۆرەمان پێی باش نییە، لەبەر ئەوەی كێشە و گرفت بۆ خۆێندنی كوردی لە كەركووك دروست دەكات و لەبری ئەو پشووە دەبێت ئەو داواكارییەی كە مامۆستایان بۆ چاككردنی مووچە دەیكەن چارەسەر بكرێت، ئەو ئەندامەی لقی كەركوك ئەوەی ئاشكرا كرد كە بڕاری لەو جۆرە هیچ لە بابەتە ناگۆڕێت و بگرە دۆخی خوێندن لە كەركووك ئاڵوزتر دەكات














باسیوز
Top