بوێرییەكەی رائید سامان بەهانای پاسەوانێكیەوە رۆیشت بەڵام خۆی نەگەڕایەوە
دوای بانگی ئێوارەی هەینی بوو، زەنگی مۆبایلەكەی سیڤەر لێیداو باوكی قسەیكرد، ویستی پێیانبڵێت سەلامەتەو لەرێگادایە بەرەو ماڵەوە، بەڵام ئەوە دواجاربوو گوێیان لەدەنگی یەكتری بێت.
سیڤەر كچە گەورەی رائید سامان تەیب زەنگەنەیە، باوكی 21ی ئەم مانگە بەدەستی تیرۆریستانی داعش شەهیدكرا كاتێك بەهانای پاسەوانێكیەوە رۆیشت، ئەوەش قورسترین رووداو بوو بۆ ئەو، بۆیە دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكەش هەر بەئومێدی گەڕانەوەی چاوەڕوان بوو.
لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی باوكی بەخەتی رەشەوە وەكو ئاماژەیەك بۆ پرسە، هەینی رابردوو سیڤەر لەفەیسبووك رەخنەی گرتووە لەهاوڕێو كەسە نزیكەكانیانو نوسیویەتی "بەسە بۆ خاتری خوا، هیچ هەواڵێك نیە، شەهیدیش نەبووە، دڵنیام باوكە شێرەكەم دێتەوە بەسەلامەتی".
Rudaw-
