رووسیا ئەندامێتی لەئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان لەدەستدا

رووسیا ئەندامێتی لەئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان لەدەستدا
لەدەنگدانێكی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ڕوسیا شكستی هێنا لەوەی بۆ ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان هەڵبژێردرێتەوە.



بەپێی رۆیتەرز روسیا لەلایەن هەنگاریا و كرواتیاوە شكستی پێهێنراوە و لە لەدەنگدانێكی 193 ئەندامەكەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هەنگاریا توانی 144 دەنگ بەدەستبهێنێت و كرواتیاش 114 دەنگی بەدەست هێنا و ڕوسیا تەنها 112 دەنگی بەدەستهێنا.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤ-ی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان بریتیە لە دامەزراوەیەكی نێوان حكومەتەكانی لەنێو سیستمی نەتەوە یەكگرتووەكاندا و لە 47 دەوڵەت پێكدێت و بەرپرسە لە پەرەپێدان و پاراستنی هەموو مافەكانی مرۆڤ لەسەرانسەری جیهاندا.
Xandan-
Top