داعش به‌رپرسیارێكى خۆى له تیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى كه‌ركووك ڕاگه‌یاند
ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، به‌رپرسیارێتى خۆى له تیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى تشرینی یه‌كه‌مى 2016، پێگه‌كانى نزیك له (داعش) له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، به‌رپرسیارێتى ویلایهنى كه‌ركووكى ڕێكخراوه‌كه‌یان له تیرۆركردنى ڕائید "عه‌بدولئه‌میر ئه‌سغه‌ر كه‌مال" ئه‌فسه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند.
ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ى ڕابردوو 2ى تشرینی یه‌كه‌مى 2016، له نزیك بیناى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى كه‌ركووك، له نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه له ڕائید عه‌بدولئه‌میر ئه‌سغه‌ر كه‌مال، كرا‌و و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست دا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسی (باس‌نیوز) ناوبراو توركمانى شیعه مه‌زهه‌به‌و خوشكه‌زاى عه‌مید ئۆرهان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى كه‌ركووك بووه.
Bas News -
