شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ ڕاده‌گیرێت
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا، ڕاگرتنى شه‌ڕى موسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى سه‌ربازى هێزه‌كان.
گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى دژ به داعش ده‌كات، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێزه عێراقییه‌كان بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ شه‌ڕ و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر داعش ڕاده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان بكه‌ن.
كۆڵۆنێلى ئه‌مریكی جۆن دووریان، له كۆنگره‌یه‌كدا له به‌غدا، ڕای گه‌یاند :" پێمانوایه ئه‌و كاره پێویستى به دوو ڕۆژ هه‌یه پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست بكرێته‌وه به پێشڕه‌وى به‌ره‌و موسڵ".
ڕۆنیكرده‌وه، كه ئه‌و ڕاگرتنه، له چوارچێوه‌ى پلانه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیدایه.
Bas News-
