داوا له عه‌بادى ده‌كرێت دۆسیه‌ی كه‌وتنى موسڵ هه‌ڵبداته‌وه
كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ر له پارێزگاى بابل، داوایان كرد حكوومه‌تى فیدڕاڵ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكات، كه بوون به هۆكارى داگیركردنى موسڵ و شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
زافر مه‌ردان، چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له پارێزگاى بابل، ڕای گه‌یاند :" كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانى شارى حله، چوونه به‌رده‌م بیناى پارێزگا له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه، داوایان كرد هێزه‌كانى توركیا له خاكى عێراق بكشێنه‌وه و پێرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانیشیان ده‌كرد به‌رامبه‌ر داعش".
وه‌ك ماڵپه‌ڕى "مه‌دا پرێس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران، داوایان له حكوومه‌تى عێراقی كرد، دۆسیه‌ی كه‌وتنى موسڵ به‌ده‌ست داعش هه‌ڵبداته‌وه و لێپرسینه‌وه له‌وانه بكات كه بوون به‌هۆكارى داگیركردنى ئه‌و شاره له لایه‌ن داعشه‌وه.
دواى كه‌وتنى موسڵ له مانگى حوزه‌یرانى 2014 به‌ده‌ست داعش و پاشان كه‌وتنى چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه به‌ده‌ست ئه‌و ڕێكخراوه، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له كه‌وتنى ئه‌و شاره، له ئه‌نجام نوورى مالیكی، كه ئه‌وكات سه‌رۆكى حكوومه‌ت و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بوو، به تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى له‌كه‌وتنى موڵ دانرا، ئه‌مه جگه له 35 به‌رپرس و ئه‌فسه‌رى باڵاى دیكه.
Bas News-
