توێژەرێکی سیاسی: ڕەنگە ئێران پیلانگێڕی لە دژی کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بکات
توێژەرێکی سیاسی ئاشکرای کرد، گومان دەکات کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی حەشدی شەعبییەوە، پیلانگێڕی لە دژی کێڵگەیەکی غازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بکات.
ئەمڕۆ هەینی 28\10\2016، بەهرۆز جەعفەر، توێژەری سیاسی و خوێندکاری دکتۆرا لە سیاسەتی ئابووریی نێودەوڵەتی، نووسینێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە و ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکەکەی بە (باس‌نیوز) داوە کە تێیدا بە ناوی (پیلانێک بۆ پەلاماردانی کێڵگەکانی نەوت و غاز)، باسی لەوە کردووە: ”وەک پێشبینی و ئەگەرێکی بەهێز، پیلانێک لە دژی کێڵگەی نەوت و غازی سروشتیی (کۆرومۆر) لە ناوچەی قادرکەرەمی کۆن لە ئارا دایە و ئەگەری پەلاماردانی کێڵگەکە هەیە کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی غاز و یەدەگەکەی 4.3 تریلیۆن پێی سێجا غازی سرووشتی تێدایە و کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی کاری تێدا دەکات“.
ئەو توێژەرە سیاسییە لەبارەی پەلاماردەرەکەوە چەند ئەگەرێکی داناوە کە یەکەمیان لە ڕێگەی حەشدی شەعبییەوەیە و دەڵێت: ”ئێران دەیەوێت بۆڕییەکانی غاز پەک بخات کە ئەم بۆڕییە لێرەوە بۆ تورکیا دەچێت، ئیران دوو ساڵە زۆر له‌و بۆڕییە غازییهى هەرێم توره‌یه كه به‌ره‌و توركیا ده‌چێت، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى كیلگهى میران و بیناباوى. دیاره بۆڕییه‌كان له ژێر زه‌وییه‌وه هه‌مووى ئاماده‌كراون، چاوەڕوان دەکرێت لە 2017 ده‌ست به هه‌نارده‌كردن بكات. جا ئه‌وكات باسى نه‌وت كاڵ ده‌بیته‌وه و نۆبه‌ى غازه“. ئەوەش ئاشکرا دەکات: ”بە لێدوانەکانی نوورى مالیكی‌دا دیاره كه بارزانى گه‌وره‌ترین ریگره له به‌رده‌م سیاسه‌تى شیعه له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆیه گورزى خۆیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. له كه‌ركوك و دووزه‌وه بۆ خانه‌قین و كه‌لار حه‌شدى شه‌عبى خه‌ریكى كڕینى زه‌وییه و ته‌لبه‌ندى ده‌كه‌ن!“.
ئەگەری دووەم بەلای بەهرۆز جەعفەرەوە، ڕێکخراوی توندڕەوی داعشە کە دەیەوێت لە شادەماری ئابووریی هەرێمی کوردستان بدات. ئەگەری سێیەمیش بۆ بەرپرسانی سنووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: ”هه‌ندیكیان كۆمپانیاى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و ته‌نكه‌ریان هه‌یه. هه‌ندیكى تریشیان ده‌یانه‌وى ئینزار بده‌ن به پارتى“.
توێژەرە سیاسییەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە پێشبینییەکەی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوە و هیوای خواستووە، ئەو لە پێشبینییەکەیدا هەڵەی کردبێت.
Bas News-
