نێچیرڤان بارزانى: ڕاسته‌وخۆ دواى ڕزگاركردنى موسڵ گفتوگۆى سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكرن له باره‌ى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕاسته‌وخۆ دواى ڕزگاركردنى موسڵ له داعش، ده‌ستپێ ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى "بیڵد"ى ئه‌ڵمانى، ڕاى گه‌یاند :" پرسه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ماوه‌یه‌كی زۆره پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر شه‌ڕى دژ به داعش ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ڕاسته‌وخۆ دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕى موسڵ و ڕزگاركردنى ئه‌و شاره، گفتوگۆكان له‌باره‌ى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان له عێراق، ده‌ستپێ ده‌كه‌ن.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه هه‌رێمى كوردستان له دواى ساڵى 2003وه چاوه‌ڕێی عێراقێكى دیموكراسى نوێی ده‌كرد، به‌ڵام وه‌كخۆى گوتى :" ئه‌و عێراقه شكستى خوارد".
Bas News-
