لە مەرزی باشماخ کاروباری بازرگانی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران‌دا ده‌وه‌ستێت
ئه‌زوه‌ر مه‌حموود، سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی داواكاری شۆفێرانی مه‌رزه‌كه‌مانه‌وه، كه كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای پشكنین هه‌یه، به‌ڵام بارگرانی بۆ كاروباری بازرگانی دروستكردووه، بۆیه ئه‌وانیش له‌ئێستا كاری هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و شمه‌كیان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگرتووه و داوای لابردنی ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ن".
سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه تێبینیمان كردووه، ئه‌و كۆمپانیایانه میكانیزمیان بۆ پشكنینی كاڵا و شمه‌كه‌كان، وه‌ك پێویست نییه، چونكه كاتێك كه گرێبه‌ستیان كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه پێویست بوو ئه‌م كۆمپانیایانه له چوار ساڵی ڕابردوودا تاقیگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوویان دابنایه بۆ ئه‌و كاڵایانه‌ی كه ده‌هێندرێنه ناو خاكی هه‌رێم و پشكنینیان بۆ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا تاقیگه بوونی نییه".
گوتیشی: "شوفێره‌كان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن".
باس‌نیوز
