توێژەرێکی سیاسی: ڕەنگە ئێران پیلانگێڕی لە دژی کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بکات
ئەمڕۆ هەینی 28\10\2016، بەهرۆز جەعفەر، توێژەری سیاسی و خوێندکاری دکتۆرا لە سیاسەتی ئابووریی نێودەوڵەتی، نووسینێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە و ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکەکەی کە تێیدا بە ناوی (پیلانێک بۆ پەلاماردانی کێڵگەکانی نەوت و غاز)، باسی لەوە کردووە: ”وەک پێشبینی و ئەگەرێکی بەهێز، پیلانێک لە دژی کێڵگەی نەوت و غازی سروشتیی (کۆرومۆر) لە ناوچەی قادرکەرەمی کۆن لە ئارا دایە و ئەگەری پەلاماردانی کێڵگەکە هەیە کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی غاز و یەدەگەکەی 4.3 تریلیۆن پێی سێجا غازی سرووشتی تێدایە و کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی کاری تێدا دەکات“.
ئەو توێژەرە سیاسییە لەبارەی پەلاماردەرەکەوە چەند ئەگەرێکی داناوە کە یەکەمیان لە ڕێگەی حەشدی شەعبییەوەیە و دەڵێت: ”ئێران دەیەوێت بۆڕییەکانی غاز پەک بخات کە ئەم بۆڕییە لێرەوە بۆ تورکیا دەچێت، ئیران دوو ساڵە زۆر له‌و بۆڕییە غازییهى هەرێم توره‌یه كه به‌ره‌و توركیا ده‌چێت، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى كیلگهى میران و بیناباوى. دیاره بۆڕییه‌كان له ژێر زه‌وییه‌وه هه‌مووى ئاماده‌كراون، چاوەڕوان دەکرێت لە 2017 ده‌ست به هه‌نارده‌كردن بكات. جا ئه‌وكات باسى نه‌وت كاڵ ده‌بیته‌وه و نۆبه‌ى غازه“. ئەوەش ئاشکرا دەکات: ”بە لێدوانەکانی نوورى مالیكی‌دا دیاره كه بارزانى گه‌وره‌ترین ریگره له به‌رده‌م سیاسه‌تى شیعه له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆیه گورزى خۆیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. له كه‌ركوك و دووزه‌وه بۆ خانه‌قین و كه‌لار حه‌شدى شه‌عبى خه‌ریكى كڕینى زه‌وییه و ته‌لبه‌ندى ده‌كه‌ن!“.
باس‌نیوز
