بانكی ناوەندی عیراق دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە

بانكی ناوەندی عیراق دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە

بەراورد بەدوێنێ‌، بانكی ناوەندی عیراق ئەمڕۆ رێژەی خستنەبازاڕی دۆلاری كەمێك زیادكرد، بەهەمان نرخی پێشوو كە 1182 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.

بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە 147 ملیۆن‌و 738 هەزار‌و 885 دۆلاری فرۆشتووە، ئەوەش بەراورد بەدوێنێ‌ نزیكەی 500 هەزار دۆلار زیادیكردووە، دوێنێ‌ بانكی ناوەندی 147 ملیۆن‌و 280 هەزار‌و 305 دۆلاری خستەبازاڕەوە.

پرۆسەی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیە بەبەشداری33 بانك‌و 15 كۆمپانیای تایبەت بەهەواڵەكردنی دراو ئەنجامدراوەو نرخی هەر دۆلارێكیش بە 1182 دیناری عیراقی دیاریكراوە.

رۆژانە بانكی ناوەندی عیراق بڕی ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەی زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی عیراق، لەگەڵ خشتەیەكی تایبەت بەناوی ئەو بانكانە.
Xandan-
Top