عه‌لی باپیر: له‌رابردوی ئه‌م هه‌رێمه به‌رپرسیارنیم
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختیكرده‌وه كه لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم هه‌ریه‌كه‌یان به‌قه‌ده‌ر خۆی به‌رپرسیاره، "من خۆم له‌رابردوی ئه‌م هه‌رێمه به‌به‌رپرسیار نازانم" چونكه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت، پێشتر هیچیان به‌ده‌ست نه‌بووه ته‌نیا ره‌خنه‌یان گرتووه‌و تێبینییان داوه.
وته‌كانی ناوبراو له‌وتارێكدا هات كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانی سێیه‌م رۆژی دیداری مێریدا له‌شاری هه‌ولێر پێشكه‌شیكرد ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
عه‌لی باپیر وتیشی "بۆچی ده‌بێت من به‌پرسیاربم له25 ساڵی رابردوی ئه‌م وڵاته كه هیچم به‌ده‌ست نه‌بووه، هه‌ر پێشنیارم و ره‌خنه‌مان گرتووه‌و به‌قسه‌مان نه‌كراوه، به‌ڵام بۆ داهاتوو به‌رپرسیارم ئه‌ویش به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه لێمان وه‌رده‌گیرێت و قسه‌مان ده‌ڕوات".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه كه "ئێمه باجی زۆر گه‌وره ده‌ده‌ین نه‌ك باجی ده‌ده‌ین له‌ئابوری وڵات‌و برسیكردنی خه‌ڵكی‌و... لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ڵێ مه‌رحه‌بامان ده‌كه‌ن باڵام با زۆر دڵمان پێی خۆش نه‌بێت، ئه‌وه مه‌رحه‌بای شه‌ڕی داعشه".
هه‌رێم دووساڵه له‌قه‌یرانی داراییدایه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌رباری راگرتنی هه‌زاران پرۆژه‌و سستی بازاڕ، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌واده‌ی خۆیدا دابه‌شناكرێت‌و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌رێم له‌شه‌ڕی قورسدایه له‌گه‌ڵ داعش.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی "ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌كه‌مان ئاوا بمێنێته‌وه ئه‌وا تێچوی باجه‌كه‌مان قورس‌تر ده‌ده‌ین، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ندێكمان له‌سه‌ر هه‌ندێك پڕه‌سیپ و مه‌بده‌ئ كاربكه‌ین به‌ڵام چاو له‌یه‌كتری ده‌كه‌ین ئه‌و چۆن كارده‌كات".
"هه‌ندێكمان واخۆمان بینیوه وه‌ك بڵێی ئاسمان كون بووه‌و ئێمه هاتوینه‌ته خواره‌وه، جۆرێك له زیاتر حه‌ق به‌خۆدان، له‌كاتێك هه‌مومان خاكین‌و له‌خاك بوین، هه‌مومان به‌نده‌ی خواین، له‌كاتێكدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم هیچ ستراتیژیه‌تێكمان نیه‌و حزبێك به‌لایه‌كدا ده‌ڕوات‌و حزبه‌كه‌ی تر به‌لاكه‌ی تردا".
عه‌لی باپیر ده‌ڵێت "دوو وڵات تۆپبارانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، حزبێك ره‌خنه له‌حزبێكی تر ده‌گرێت ئه‌ویتریش ره‌خنه له‌وه‌ی تریان ده‌گرێت، له‌كاتێكدا پێشێلكردن هه‌ر پێشێلكردنه‌و ده‌بێت هه‌مومان له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژیانه رێكبكه‌وین، چونكه ئه‌وه بنه‌مایه خۆمان بۆ یه‌كتر باش نه‌بین كه‌س بۆمان باش نابێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ساڵێكه به‌قه‌یرانێكی سیاسی قوڵدا تێده‌په‌ڕێت كه زیاتر له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی‌و په‌كخستنی په‌رله‌مانی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندین نێوه‌ندگیری‌و هه‌وڵی ده‌ستپێشخه‌ری تائێستا نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بكات.
كێشه‌كان كاتێك ته‌قینه‌وه، له‌مانگی 10ی ساڵی رابردوودا رێگه نه‌درا یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر‌و وه‌زیره‌كانی گۆڕانیش له‌حكومه‌ت دورخرانه‌وه به‌بڕیاری پارتی، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی به‌هۆی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه دروستبوون.
عه‌لی باپیر وتی "له‌مێژوماندا زۆرجار به‌هۆی گوریس بچڕێنه‌وه كاری یه‌كترمان سفركردووه‌ته‌وه له‌مه‌یدانی سیاسی و جه‌نگدا، چی ده‌بێت هه‌مومان پێكه‌وه به‌یه‌ك زمان قسه بكه‌ین له‌گه‌ڵ تاران‌و به‌غدا و توركیا و واشنتۆن، وه‌ڵایی رێز‌و حورمه‌تمان زیاتر ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر كه‌سێمان كاكه براله‌ی خۆی بكات و رێز‌و حورمه‌تمان بۆ دانه‌نرێت".
"شه‌ریعه‌یه‌ت پێمان ده‌ڵێن زوڵم له‌یه‌كتر نه‌كه‌ین چونكه ئاقیبه‌ته‌كه‌ی له‌ناوچونه، داواشمان لێده‌كات رێز له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی یه‌كتر بگرین‌و به‌دوای خاڵی هاوبه‌شی یه‌كتر بگه‌ڕێین، چونكه ئێمه‌ی كورد هه‌زار یه‌ك خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه" ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وایوت.
سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان دوای ئه‌وه‌هات، چوار حزبی سیاسی (گۆڕان، یه‌كێـتی، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو) پڕۆژه یاسایان دایه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه، به‌جۆرێك سه‌رۆك له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێدرێت‌و سیسته‌می حكومڕانی په‌رله‌مانی بێت، ئه‌وه‌ش به‌توندی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
ئه‌و پارته سیاسییانه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ساڵی رابردوو نۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵییان ئه‌نجامدا به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن، دواتر به‌هۆیه‌وه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی كه‌وته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران، چه‌ند باره‌گایه‌كی پارتیش سوتێنران.
Xandan-
