له میحوه‌ری باشیك تیرۆریستانى داعش مه‌زارگه‌ى ئیمام ره‌زایان له گوندى ئیمام ره‌زا ته‌قانده‌وه
له چه‌ند رۆژى رابردوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ژماره‌یه‌ك گوندیان له میحوه‌رى باشیك رزگار كرد ، یه‌كێك له‌و گوندانه گوندى ئیمام ره‌زا و مه‌زارگه‌ى ئیمام ره‌زا بوو، كوردستان تیڤى وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌نالى كوردى به هاوكارى ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه توانی بچنه ناو گوندى ئیمام ره‌زا و وێنه‌ى ئه‌و مه‌زارگایه بگرێت كه له لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنرایه‌وه. تیرۆریستانى داعش جگه له ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌زارگه‌كه، به‌شێكى زۆر له خانوه‌كانى بۆمبرێژكردووه. دانیشتوانى ئه‌و گونده زۆربه‌یان كوردى شه‌به‌كى شیعه مه‌زهه‌بن .
Kurdistan-
