وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه
ئه‌مرۆ كه‌ریم شنگالى وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت له دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌گه‌ل جۆزێف پێنینگتۆن جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ئه‌مریكا و به‌رپرسى فایلى عێراق و شاندى یاوه‌رى كۆبووه. له دانیشتنه‌كه‌دا باس له شه‌رى تیرۆریستانى داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و رزگار كردنى موسل كرا.
جۆزێف پێنینگتۆن رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا له نزیكه‌وه چاودێرى پرۆسه‌ى رزگار كردنه‌وه‌ى موسل ده‌كات و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به فاكته‌رى سه‌ركه‌وتن ده‌زانێت. هاوكات راشیگه‌یاند كه ئه‌مریكا له هاوكارى كردنى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌ریم سنجارى دوا پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئازاد كردنى موسلى باسكرد و رایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه له‌وپه‌رى وڕه به‌رزیدایه و تا ئێستا ئه‌و ئامانجانه كۆنترۆل كراون كه له‌م قۆناغه‌دا نه‌خشه‌ى بۆكێشراوه. هاوكات هاوكارى كردنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانى به گرنگ و پێویست وه‌سفكرد.
hawler-
