شاعیرى ناوداری كورد مام هێدى كۆچی دوایی كرد

 شاعیرى ناوداری كورد مام هێدى كۆچی دوایی كرد
شاعیری ناودارى كورد مامۆستا خالید حیسامی ناسراو به‌ مام هێدی، دوایین شاعیری یادگاری كۆماری كوردستان، له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

خالید ئاغاى حیسامی له‌ ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و هه‌شت له‌ گوندی شێخاڵی سه‌ر به‌ شاری بۆكان له‌ دایك بووه‌.

له‌ سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا به‌ ناوی هێدی شاعی ناوبانگى ده‌ركردووه‌ و به‌رهه‌مه‌كانى له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌كانی كۆماردا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

مام هێدی له‌ پاش هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلوول له‌ سالى هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست دوو رووده‌كاته‌ باشووری كوردستان و ده‌بێته‌ پیشمه‌رگه‌ی شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول و بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له‌ به‌شی رادیۆ و چاپه‌مه‌نی شۆرشدا كاری كردووه‌ و له‌ كه‌سانی خۆشه‌ویستی بارزانی نه‌مر بووه‌.

له‌ پاش راپه‌ڕین و دامه‌زرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ تا كۆتایی ژیانی نیشته‌جێی باشووری كوردستان بوو. هێدی شاعیر هۆنراوه‌كانى به‌ شێوازی كلاسیك ده‌نووسی و له‌ نووسینی غه‌زه‌لدا خاوه‌نی ده‌نگ و زمانی تایبه‌ت به‌ خۆی بووه‌.
Hawler-
Top