شاعیرى ناوداری كورد مام هێدى كۆچی دوایی كرد
خالید ئاغاى حیسامی له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و هه‌شت له گوندی شێخاڵی سه‌ر به شاری بۆكان له دایك بووه.
له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا به ناوی هێدی شاعی ناوبانگى ده‌ركردووه و به‌رهه‌مه‌كانى له گۆڤار و رۆژنامه‌كانی كۆماردا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
مام هێدی له پاش هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئهیلوول له سالى هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست دوو رووده‌كاته باشووری كوردستان و ده‌بێته پیشمه‌رگه‌ی شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول و بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له به‌شی رادیۆ و چاپه‌مه‌نی شۆرشدا كاری كردووه و له كه‌سانی خۆشه‌ویستی بارزانی نه‌مر بووه.
له پاش راپه‌ڕین و دامه‌زرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه تا كۆتایی ژیانی نیشته‌جێی باشووری كوردستان بوو. هێدی شاعیر هۆنراوه‌كانى به شێوازی كلاسیك ده‌نووسی و له نووسینی غه‌زه‌لدا خاوه‌نی ده‌نگ و زمانی تایبه‌ت به خۆی بووه.
Hawler-
