مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى په‌یامێكى پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو مام هێدى كرد
مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یامێكى پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی شاعیری ناودار خالیدی حیسامى ناسراو به مام هێدى راگه‌یاند ، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به‌ڕێز خانه‌واده‌ى شاعیری ناودارى گه‌له‌كه‌مان مام هێدى ، به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچی دوایی شاعیری ناودارى گه‌له‌كه‌مان (مام هێدی)مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان و تێكراى كه‌س و كارى خوالێخۆشبوو و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ئومێده‌وارین خواى گه‌وره سهبروئارامى ودڵنه‌وایی به ئێوه‌و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.
مام هێدى شاعیر‌و تێكۆشه‌رێكى دێرینى كوردستانى رۆژهه‌ڵات، كه‌سایه‌تى و شاعیرێكى دیاروناسراوى گه‌له‌كه‌مان بوو، كه‌سایه‌تیه‌كى خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وه‌فادار بوو به‌تایبه‌تى له هه‌مبه‌ر رێبازى بارزانى نه‌مرو كاروانى شۆڕش و خه‌باتى رزگاریخوازی گه‌لى كورددا، هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو له‌و رۆشنبیره نیشتیمانپهروهرانهى خزمه‌تێكى زۆرى به بوارى ئه‌ده‌بی و كولتووری نه‌ته‌وه‌یمان كردووه‌و له‌و رووه‌وه‌ش جێ په‌نجه‌ى دیار و به‌رچاوه، بۆیه هه‌وڵ و كۆشش و به‌رهه‌م و كتێب و داهێنراوه‌كانى مایه‌ى شانازىو رێز‌و پێزانینه و لهدهستدانیشى زیانێكى گه‌وره‌یه.
جارێكى دیكه سه‌ره‌خۆشى له ئێوه و بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و داواكارین له خواى گه‌وره گیانى كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات.
Hawler-
