ریگایەکی ئاسان بو نەھیشتنی پەڵە وخاڵی رەشی ڕووخسار
بۆ ئەم مەبەستە ئەم گیراوە تاقی بکەنەوە
کەرەستەکان:
ـ ١کەوچک رەشکە
ـ ٥ کەوچک زەیتی زەیتون
ـ ١ کەوچک خوێ یان شەکری درشت
ـ ١ کەوچک قاوە
رەشکەکە بھاڕن و تێکەڵ بە زەیتی زەیتونەکەی بکەن بە باشی تێکەڵی بکەن پاشان شەکرەکەی یاخود خوێیکەی لەناو بکەن و دواتر قاوەکەی بۆ زیاد بکەن و ھەمویان باش تێکەڵ بکەن.
لەناو ساردکەرەوەی دابنێن و بە توندی سەری داپۆشن.
خاولیەکی پاک بھێنن و بە ئاوی شلەتین تەڕی بکەن و بۆ ماوەی ٢ خولەک بمێنێتەوە و دواتر لەسەر روخسارتان بدەن. بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر و پاشان بە ئاو بیشۆن.
ئەم کردارە دووبارە بکەنەو تا خاڵە رەشەکان یان زیوانی روخسارتان نامێنێت.
Payamner-
