ئەو سودە گرنگانەی مۆز کە تا ئێستا نەتزانیوە
خواردنی دوو مۆز لە ڕۆژێکدا وەک ئەوە وایە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک وەرزشت کردبێ.
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە، کە مۆز یەکێکە لە میوە ھەرە بەسوودەکان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی وەرزش ناکەن، چونکە خواردنی دوو مۆز لە ڕۆژێکدا وەک ئەوە وایە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک وەرزشت کردبێ.
بەھۆی بوونی ئەو ڕێژە زۆرەی ماددەی ئاسن و ڤیتامین ( بی شەش ) ەوە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنمان لە کەمخوێنی. ئەمە جگە لە پاراستنی لەش لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی.ئەم میوەیە چەندین سوودی تری ھەیە وەک پارێزگاریکردن لە توانای مێشک و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی نەخۆشیی ھەوکردن وسووتانەوەی گەدە، لەگەڵ کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش
لەبەر ئەوەی "گلوکۆز و سوکەرۆز و شەکری میوە" لە پێکھاتە سەرەکیەکانی ئەم میوەیەن، بۆیە ڕێژەیەکی زۆر لە وزە دەبەخشێتە مرۆڤ وێڕای ڕێکخستنی سووڕی خوێن بەھۆی گلوکۆزەوە، ئەو ڕێژەیەیش لە پۆتاسیۆم کە تێیدایە توانای ڕاگرتنی ڕێژەی خوێی ھەیە لە خوێندا و پەستانی خوێن لە بەرزبوونەوە دەپارێزێت.
لەگەڵ ھەموو ئەمانەیشدا بوونی ماددەی پۆتاسیۆم و ڤیتامین ( بی ١٢ ) و مەگنیسیۆم لەم میوەیەدا وا دەکەن، کە بەشێوەیەکی باش کاریگەریی نیکۆتین لەسەر لەش کەم بکاتەوە، ھەر بۆیە پسپۆڕان ھەمیشە ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن، کە واز لە جگەرە کێشان دەھێنن، ڕۆژانە ٢ تا ٣ مۆز بخۆن .
Payamner-
