بەو خۆراکانە مەترسی شێرپەنجەی ریخۆڵە زیاد دەکات
توێژینەوەکانی ئەم دواییە پەیوەندی نێوان زۆر خواردنی چکولات و شیرنەمەنیەکان و فاست فوود لەگەڵ شێرپەنجەی ریخۆڵە نیشانداوە. لە راستیدا خواردنی شیرینەمەنی و چەوریەکان مەترسی دروست بوونی خانەی شێرپەنجەی ریخۆڵە بەرز دەکاتەوە.
توێژینەوەکانی رابردوو ئەوەی دەرخستووە کە گۆشتی ئامادە کراوی وەک سۆسیس و کالباس مەترسی شێرپەنجەی ریخۆڵە زۆر دەکەن.
بۆ ئەنجامدانی ئەم توێژینەوە داوا لە زیاتر لە ٢٠٠٠ ژن و پیاوی تووشبوو بە شێرپەنجەی ریخۆڵە کراوە کە وەڵامی تەواو سەبارەت بە سیستمی خۆراکی خۆیان بدەنەوە.
ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست ئەوانەی کە زۆرترین رێژەی خواردنی شیرینی و چەوری وەک کێک و چکولات و شیرینی و چەرەزات و چیپسیان خواردووە بە بەراورد بەوانەی کە کەمترین رێژەیان خواردووە، بە رێژەی ١٨% مەترسی شێرپەنجەیان بەرز بۆتەوە.
Payamner-
