حەمید ئەفەندی: دوای پاککردنەوەی گوندەکان نۆرەی پاککردنەوەی باشیکە
بەرپرسی میحوەری باشیک ئاشکرایکرد، ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە لە پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری باشیک و دوێنێ دوو گوند و ئەمڕۆش گوندێکی دیکە و دوای گوندەکان نۆرەی پاککردنەوەی باشیکە.
"حەمید ئەفەندی" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک بەردەوامە لە پاککردنەوەی گوندەکان و تاوەکو ئێستاش ژمارەیەک گوند پاککراونەتەوە و ژمارەیەکیش ماون کە دوێنێ دوو گوند و ئەمڕۆش گوندێکی دیکە پاککراونەتەوە کە ئەمڕۆ لەکاتی چوونی پێشمەرگە بۆ ناو گوندەکە ھەندێک مین تەقیونەتەوە، بەڵام زیانی نەبووە."
حەمید ئەفەندی گوتی: دوای ئەوەی ھەموو گوندەکان پاکدەکرێنەوە نۆرەی باشیکە، لەبەر ئەوەی باشیک شارۆچکەیەکی گەورەیە.
ئەفەندی راشیگەیاند: لەناو باشیک و گوندەکان ھەندێک خەڵک و چەکدارانی داعشی لێماوە و ئەو خەڵکەی خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن بە رێزەوە پێشوازیان لێدەکرێت.
Payamner-
