ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
دوێنێ، به سه‌رۆكایه‌تیی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرد و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران له شه‌ڕی دژه‌تیرۆر خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشی و پیزانینی له پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ڕدا كرد، ده‌ستخۆشی و پێزانینیشی بۆ خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس و پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆر و ئاسایش و خۆبه‌خشان له كه‌ركووك و، پارێزگار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له كه‌ركووك دووپات كرده‌وه كه مه‌ردانه ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستان بوونه‌وه و تێكیانشكاندن.
ده‌رباره‌ی شه‌ڕی دژه‌تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی مووسڵیش، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، پێشمه‌رگه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و شوێنانه‌ی كۆنترۆل كردووته‌وه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆی دیاری كرا بوون و ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له سوپای عیراق كرد بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له شه‌ڕدا و سه‌ره‌خۆشی له شه‌هیدان كرد و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران له هێزه عیراقییه‌كان خواست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی خۆشحاڵه به‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عیراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه‌تی و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به وردی به‌و ڕێككه‌وتنه‌وه پابه‌ند بووه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی پێزانینی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عیراقه. ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی دوای مووسڵ نیگه‌رانه و پێی وایه ده‌بێ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر قۆناغی دوای مووسڵ بكرێت.
هه‌روه‌ها باسی له كێشه‌ی ئاواره‌كان كرد كه هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستی پێكردووه و ئاواره‌كان له ده‌وروبه‌ری موسڵه‌وه به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دێن. دووپاتیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌و دۆخه سه‌خته داراییه‌ی كه تیایدایه، ناتوانێت وه‌ك پێویست كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكات، بۆیه داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه هاوكارییان بكه‌ن.
پاشان، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی نه‌وت هه‌ر له به‌دواداگه‌ڕان و دۆزینه‌وه، تا به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتن و كاری كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و داهاته‌كانی نه‌وت پێشكه‌ش كرد و به وردی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ی كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی نه‌گه‌یشتن به ئامانجی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه، به‌رچاوڕوونییه‌كی ته‌واویشی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت و خه‌رجكردنی داهاته‌كانی و چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانیان له بنیاتنانی ژێرخان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له بواری كاره‌بادا پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستخۆشییان له، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كرد و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانیش چه‌ندین سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهات و ئه‌نجامدانی چاكسازیی ڕاسته‌قینه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئیراده‌یه‌كی جددیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی زانستیی بنیاتراو له‌سه‌ر ڕێژه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان، به‌پێی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به هاوكاریی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌نداره‌كان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ببێته‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له زۆر بواری گرنگدا هه‌نگاوی جددی بۆ چاكسازیی ڕاسته‌قینه هه‌ڵناوه و كاری زۆر جددی له‌سه‌ر چاكتركردنی سیسته‌می كارگێڕی و به‌تایبه‌تی چاكتركردنی سیتسه‌می كارگێڕیی داراییی گشتی كردووه و تا ڕاده‌یه‌كی باش هاوسه‌نگییه‌كی له‌نێوان داهات و خه‌رجییه‌كاندا دروست كردووه، هه‌روه‌ها ده‌بێت پێداچوونه‌وه به هه‌موو كه‌رته‌كاندا بكرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وێڕای هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌ت، هێشتا چه‌ند ته‌حه‌دییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت مایه‌ی ئومێد و خۆشحاڵین و به به‌رده‌وامبوونیشیان به دڵنیاییه‌وه ئه‌م قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنین.
سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان زۆر ته‌نگانه‌ی گه‌وره‌تری بینیوه و به هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتووه، قه‌یرانی دارایی‌ش له هه‌رێمی كوردستان ڕاسته ته‌حه‌دییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یشه بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان. ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌نگاوی چاكسازیی باش نراوه و ڕاگه‌یاند حكوومه‌ت له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا حكوومه‌تی فیدرالی عیراق بڕی 309 ملیار دیناری پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی ناردووه كه ده‌كاته نیوه‌ی شایسته‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ردوو ساڵی 2014 و 2015 و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر زیاتر 100 هه‌زار خانه‌واده ده‌بێت. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مه‌ی به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری بازرگانیی عیراقی كرد و داوای كرد حكوومه‌تی فیدرالی عیراق ئه‌و نیوهیهیشی كه ماوه له‌گه‌ڵ شایسته‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵی 2016 بنێرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ڕه‌شنووسی ستراتیژی پێنج ساڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو. دوای گفتوگۆی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه و چۆنیه‌تیی بنبڕكرنی گه‌نده‌ڵی، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
ئینجا، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دوو ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی پێدانی قه‌رزی بچووك له هه‌رێمی كوردسان و بابه‌تی پاره‌ی سه‌ندووقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش كرد. دواتر له لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه گفتوگۆ له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌وه كرا و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كه له كۆبوونه‌ویه‌كی تایبه‌تدا به ئاماده‌بوونی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به وردی گفتوگۆ و پێداچوونه‌وه به‌و زانیاریانه‌دا بكرێت كه له‌لایه‌ن، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خرانه ڕوو، دواتریش بڕیاری كۆتایی لێبدرێت.
Hawler-
