په‌رله‌مانتارێك: هه‌رێم ده‌توانێ به یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى مادده كحوولییه‌كان پابه‌ند نه‌بێت
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان، له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاىگه‌یاند: "هه‌ر یاسایه‌ك كه له عێراق ده‌رده‌چێت، ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان پێیان ده‌وترێت یاساى ئیتیحادى كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ش كه ئیتیحادى نییه هه‌رێم ده‌توانێ پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بێت".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان، له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى مادده حكوولییهكان له‌و یاسایانه‌ن كه ئیتیحادى نییه، بۆیه هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت ڕه‌تی بكاته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانێ له ڕێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه یاساكه قبوڵ بكات".
گوتیشی: "هه‌رێمى كوردستان هه‌ندێك جار كارى به یاسا ئیتیحادییهكانیش نه‌كردووه، وه‌كو یاساى ته‌عریفه‌ى گومركى كه یاسایه‌كى ئیتیحادیه و له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت".
باس‌نیوز
