پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکات
پۆلیسی سلێمانی لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، بڵاویکردەوە، بەتۆمەتى ئەنجامدانى چەند تاوانێکى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی سلێمانییه‌وه سێ تۆمەتبارى بە ڕەگەز ئێرانى ده‌ستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یەکێک لەتۆمەتبارەکان 52 مۆبایل و 8 ئایپادی له‌دوكانێكی فرۆشتنی مۆبایل له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی دزی بوو، پاش کۆکردنەوەى زانیاری توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌ئێرانه‌وه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ شاری سلێمانی و ڕۆژی 24/10/2016 ده‌ستگیر بکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی پاره له‌ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه دوو كه‌س ده‌ستگیركران، کە بڕی دوو هه‌زارو 300 دۆلاریان بە فێڵ لەو هاووڵاتیانە وه‌رگرتووه.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشی گەیاندووە، دوای ده‌ستگیركردنیان تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌وه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 به‌ندن.
باسنيوز
