نیوه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئازادكراوهتهوهو پێشمه‌رگه‌ش له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه
سالم شه‌به‌ك، نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئێستا له %50ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئازادكراوه‌ته‌وه و نیوه‌ی دیكه‌شی ماوه، گونده‌كانی شه‌به‌كی سه‌ر به به‌رتیله، قه‌ره‌قۆش و باشیك، سه‌رجه‌میان ئازادكراونه‌ته‌وه، چه‌ند گوندێكی دیكه‌ش به‌ده‌ست سوپای عێراقه‌وه ئازادكراونه‌ته‌وه".
نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌كانی بارزانی، پێشمه‌رگه ناچێته ناو شاری مووسڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وشێوه بڕوات پێشمه‌رگه تا ده‌روازه‌ی شار واته تا گوندی گۆكجه‌لی، ده‌ڕوات".
گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق، ئازادی كردوون، ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، كه باسی له‌وه كردووه ده‌بێت پێشمه‌رگه بكشێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانیه پێشووتر لێی بووه، به‌ڵكو مالیكی با بۆخۆی قسه بكات"
باس
