ئێران و هه‌رێم 28 زیندانى ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن
د. محه‌مه‌د هاودیانى، وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى گه‌یاند: "وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران واژۆ كردووه، كه به‌پێى یاداشته‌كه زیندانییانى نێوان هه‌ردوولا ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێ، به‌مه‌رجێك ئه‌و مادانه‌ى پێى گیراون، نه‌چێته چوارچێوه‌ى ئاسایشى نیشتمانییه‌وه".
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "ته‌واوى ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنى 28 زیندانى له نێوان هه‌ردوولا دا ته‌واوبوون، كه 26 زیندانییان هاووڵاتى ئێرانین و له‌سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ر له هه‌رێمدا ده‌ستگیركراون 2 هاووڵاتیشیان كوردن و له وڵاتى ئێران به‌ندكراون و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان ده‌كرێت".
گوتیشی: "پێشتریش 96 زیندانى ئێرانى ڕاده‌ستى ئێران كراونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران 5 زیندانى ڕاده‌ستى هه‌رێم كردووه، ئه‌و زیندانییانه‌ى ئاڵوگۆڕیشیان پێده‌كرێت، ده‌بێت ماوه‌ى زیندانییه‌كانیان له وڵاته‌كانى خۆیان ته‌واو بكه‌ن".
باس‌نیوز
