لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان: لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كۆدەبینەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 27/10/2016 لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و دوای كۆبوونەوەشیان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: "لە ڕۆژانی داهاتوودا لە بارەی بارودۆخی مامۆستایانەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبینەوە".
لەبارەی كاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لقی سلێمانی سەندیكای مامۆستایان، ئەوەی خستەڕوو: "مەرجی سەرەكی بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن، جێبەجێكردنی داخوازییەكانی مامۆستایان".
هەر لەو كۆنفراسە ڕۆژنامەوانیەدا، ئەوەش خرایە ڕوو: "تا حكوومەت وەڵامی داواكارییەكانی مامۆستایان نەداتەوە، بایكۆت بەردەوام دەبێت".
باسنيوز
