محەممەد كەمال: ئەو ئاوارانەی ناوچەكانیان ئازاد كراون، دەگەڕێندرێنەوە
(محەممەد كەمال)، : "بڕیار دراوە ئەو شوێنانەی رزگار كراون، پێویستە ئاوارەكانی بگەڕێنەوە بۆ سەر شوێنی خۆیان كە دیالە دوو ساڵە رزگار كراوە و تكریت نزیكەی ساڵێكە و ڕەمادی و بێجییش رزگار كراون تەنیا فەلوجە نەبێت، بۆیە ئەو شوێنانەی رزگار كراون، پێویستە ئاوارەكان بگەڕێنەوە و ناكرێت لە كەركووك بمێننەوە، چونكە دۆخی كەركووك جیاوازە".
(كەمال) گوتیشی: "هەوڵی ئەوە دەدرێت كە ئاوارەكان نەگەڕێنەوە، بەڵام ئێمە ئۆتۆمبێلیان بۆ دەگرین و رەوانەیان دەكەینەوە، كە ١٥٠هەزار خێزان دەبن لە شاری كەركووك نیشتەجێ كراون".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دهشڵێت، پرۆسەی گەڕانەوە دەستی پێ كردووە و ئەوانەی كە ناوچەكانیان رزگار كراون، دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ناكرێت لە كەركووك بمێننەوە.
KDP
