بارزانی و حەکیم وەڵامی مالیکی دەدەنەوە

بارزانی و حەکیم وەڵامی مالیکی دەدەنەوە
”پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هەماهەنگیی شەڕی دژی داعش دەکەن“
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان وەڵامی سەرۆکی ئیئتیلافی دەولەتی یاسا دەدەنەوە...
رۆژی چوارشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2016، نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و داوای کشانەوەی پیشمەرگەی بۆ سنوورەکانی پێش رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003.

نوی مالیکی هەروەها رایگەیاندبوو، کە هەرێمی کوردستان سەرقاڵبوونی سوپای عێراق بە شەڕی دژی داعش دفەقۆزێتەوە بۆ فراوانکردنی ناوـجەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک.

مەسعود بارزانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان نوری مالیکی بە کەسێکی حەسود دانا و رایگەیاند، هاتنی عەمار حەکیم بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە، ”بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئەو بۆچوونانە پێویستە ڕەت بکرێنەوە“.

عەمار حەکیم لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بە هەماهەنگی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکەن و سەرکردە سیاسییەکانی بەغدا و هەولێریش هەماهەنگیی بەردەوامیان هەیە.

عەمار ناڕاستەوخۆ وەڵامی نوری مالیکی دایەوە و رایگەیاند، پێویستە کێشەکان چارەسەر بکرێن و لەم کاتەدا لە ئاستی خۆی بھێڵرێتەوە و ”گەورەتری نەکەین“.



باس
Top