کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و عەممار حەکیم لە نزیک چیای زەرتک
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27\10\2016، لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان لە نزیک چیای زەرتک، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: ”هێزەکانی پێشمەرگە ناچنە ناو شاری مووسڵ، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان زیانێکی گەورەیان بە داعش گەیاندووە. گوتیشی: “ئەوەی داعش لە کەرکووک ئەنجامی دا، تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی شکست و دۆڕانەکەی بوو لە شەڕی مووسڵ“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هێزەکانی کوردستان بە خێرایی دۆخی کەرکووکیان کۆنتڕۆڵ کردووە و سەرجەم ئەو هێزانەی داعشیان لەناو بردووە کە هێرشەکەیان ئەنجام دابوو. گوتیشی: ”هێزی پێویستمان لەناو کەرکووکدا هەیە تاوەکوو دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات. ڕاستە پێش ئەوەی هێرشەکە ڕووبدات، هەندێک هێزمان کشاندبووەوە، بەڵام پێش ڕووداوەکان بوو“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە پێویستە هەرێمی کوردستان زیاتر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکان بکات و بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەبێت، چونکە: ”تیرۆریستان هەموو خاڵە لاوازەکان دەدۆزنەوە تاوەکوو هێزی خۆیان نیشانی ئێمە بدەن“.
باس
