هاونیشتمانییەک بە شێوازێکی جیاواز پاڵپشتی پێشمەرگە دەکات

هاونیشتمانییەک بە شێوازێکی جیاواز پاڵپشتی پێشمەرگە دەکات
هاونیشتیمانییەکی کاسبکار بەجۆرێکی جیاواز پاڵپشتی لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات، ماوەی سێ ساڵە هەرکاتێک بیستبێتی لە سەنگەرێک شەڕە، دووکانەکانی داختسووە و چووەتە ئەو سەنگەرە، بۆ ئەوەی بە میوزیکەکەی دڵی پێشمەرگەکان خۆش بکات.

واحد، تەمەنی 60 ساڵە و دەیەوێت بە شمشاڵەکەی کەمێک لە ماندوویێتی پێشمەرگەکان کەمبکاتەوە، ئەو بەهوتاف و شیعر و گۆرانییەکانی دڵی پێشمەرگە خۆش دەکات و بە پێکەنینیان دێنێت، وەکو خۆیشی دەڵێت، هێندە هوتافی دژی داعش گوتووەتەوە ئێستا "وێنەی منیان لەنێو موسڵ هەڵواسیوە بۆ ئەوەی دەستگیرم بکەن".

پێشمەرگەکان شاهێدی دەدەن کە مام واحید توانیویەتی بە نوکتە و میوزیکەکەی ماندووێتی و ناخۆشییەکانی شەڕیان لە بیربباتەوە. لەکاتێکدا پێناچێت شەڕ وا بەزوویی کۆتایی بێت، مام واحید دەڵیت: زۆر شەڕ، سەنگەر و بەرەی پێشمەگە ماوە شمشاڵەکەمی تێدا بژەنم.





رووداو
Top