پێشمه‌رگه گه‌مارۆی سه‌ر فازڵییه توندتر ده‌كات
گوندی فازلییه، یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی به‌عشیقه، ده‌وروبه‌ری دارستانێكی چڕی زه‌یتونه، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قورس كردووه.
لیوا شه‌فیق چاوشین فه‌رمانده‌ی لیوای 111 ی هێزی پێشمه‌رگه كه چه‌ند رۆژێكه گه‌مارۆی گوندی فازڵیه‌یان داوه به‌خه‌ندانی وت "خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناو گوندی فازڵییه هه‌یه كه به 1200 خێزان ده‌خه‌مڵێنرێت، تا ئه‌وان گونده‌كه چۆڵ نه‌كه‌ن ناچینه ناویه‌وه".
وتیشی "تائێستا فه‌رمانمان پێنه‌كراوه ئه‌مڕۆ بچینه ناو گونده‌كه، به‌ڵام گه‌مارۆی سه‌ری توندتر ده‌كه‌ین".
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا كه پێشمه‌رگه گه‌مارۆی گونده‌كه‌ی داوه، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌شێكی زۆریان له گونده‌كه ماونه‌ته‌وه. دوێنێش هێزی پێشمه‌رگه گوندی عومه‌ر قاپچی كۆنتڕۆڵكرده‌وه كه له‌نزیك گوندی فازڵییه‌یه.
ملازم سه‌نگه‌ر محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ر له‌لیوای حه‌وتی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه له باشیك به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "فه‌رمانمان پێكراوه تا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له گونده‌كه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه نه‌چینه ناویه‌وه، دوێنێ 180 كه‌س خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كرد، به‌ڵام هێشتا گونده‌كه خه‌ڵكێكی زۆری تێدا ماوه".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی چه‌ند رۆژێكه گه‌مارۆی گونده‌كه‌یان داوه "دانیشتوانی فازڵییه نایانه‌وێت ماڵ و حاڵیان چۆڵ بكه‌ن و ده‌ڵێن له‌به‌ر داعش گونده‌كه‌یان چۆڵنه‌كردووه ئێستا چۆن له‌به‌ر پێشمه‌رگه چۆڵی ده‌كه‌ن".
ملازم سه‌نگه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ له گوندی عومه‌ر قاپچی كه دوێنێ كۆنتڕۆڵیكرده‌وه ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشی پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی به كۆنتڕۆڵ بته‌قێنرێته‌وه.
خه‌ندان-
