په‌رله‌مانتارێك ره‌خنه‌ له‌ هاتنی جبوری ده‌گرێت بۆ كه‌ركوك

په‌رله‌مانتارێك ره‌خنه‌ له‌ هاتنی جبوری ده‌گرێت بۆ كه‌ركوك

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە کەرکووک و لەگەڵ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق رەخنەی لێدەگرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.10.2016 سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە کەرکووک و مەبەست لە سەردانەکەشی راگرتنی بڕیاری گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارە عەرەبانەیە کە لە کەرکووکن و ناوچەکانیان ئازادکراونەتەوە".

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی "ئەو سەردانەی جبووری لەکاتێکدایە کە مانگێک زیاترە کێشەی زەوییە کشتوکاڵیەکانم بە نووسراوێک رادەستکردووە و 170 دەنگیشمان بۆ کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش وەڵامی نەبووە، کەچی بۆ گەڕاندنەوەی یاسایی چەند ئاوارەیەکی عەرەب دێتە کەرکووک".
Payamner-
Top