به‌شه‌خۆراكی مانگی 10 به‌سه‌ر 4516 خێزانی ئاواره‌دا دابه‌ش ده‌كرێت
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك به‌شه‌خۆراكی مانگی 10 به‌سه‌ر 4516 خێزانی ئاواره له هه‌ردوو كه‌مپی دیبه‌گه‌و به‌حركه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژی 2016/10/26 له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك WFP)) به‌شه‌خۆراكی مانگی 10 به‌سه‌ر 4516 خێزانی ئاواره دابه‌ش ده‌كات، كه 3719 خێزان له‌كه‌مپی دیبه‌گه و 797 خێزان له كه‌مپی به‌حركه كه سه‌رجه‌میان ئاواره‌ی پارێزگاكانی عێراقن، كه هه‌ر پارسێلێكی خۆراك پێكهاتبوو له 65.3 كیلۆ.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی جیهانی خۆراك به به‌رده‌وام به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك مانگانه پارسێلی خۆراك وه‌ك به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كان له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
Payamner-
