بەرپرسی میحوەری ناوەران: میحوەری ناوەران به تەواوی له داعش پاککراوەتەوه
بەرپرسی میحوەری ناوەران، سەربەست تروانشی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "لەمیحوەری ناوەران پێشمەرگە ھەموو ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵکردووەتەوە کە لە چوارچێوەی پلانی سەربازیی بۆی دیاریکرابوو، ھیچ گوندێک لەژێر دەستی داعشدا نەماوە".
تروانشی، گوتیشی: "تا ئەو شوێنەی خاکی کوردستانە پاککراوەتەوە، داعش ورەی نەماوە رووبەڕووی ھێزەکانی پێشمەرگە ببێتەوە، ئێمەش وەک ھێزەکانی پێشمەرگە تاکو کۆتا خاڵی سنوورمان لە چەکدارانی داعش پاککردوەتەوە".
رۆژی دووشەممەی ھەفتەی رابردوو، ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لەچەند میحوەرێکەوە دەستی پێکردووە و تاکو ئێستاش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین گوند و ناوچە کۆنتڕۆڵکراونەتەوە.
Payamner-
