پێشبینی كردنی هاتنی 500 هەزار ئاوارەی دیکەی نه‌ینه‌وا بۆ هەرێمی کوردستان

پێشبینی كردنی هاتنی 500 هەزار ئاوارەی دیکەی نه‌ینه‌وا بۆ هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە 3500 کەس لە خەڵکی پارێزگای نەینەوا ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە کەمپەکانی تایبەت بەو ئاوارانە نیشتەجێ کراون.

هۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەریمی کوردستان، پێشبینی هاتنی 500 هەزار ئاوارەی دیکەی ئەو پارێزگایەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.

وتوویەتی لەلایەن حکومەتی هەریمی کوردستانەوە، 10 کەمپ بۆ نیشتەجێکردنی ئاوارەکان تەرخان کراوە کە توانای وەرگرتنی نزیکەی 220 هەزار کەسیان دەبێت.
Payamner-
Top